دادگای فیدراڵی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری ڕەتكردەوە

دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بە ڕەتكردنەوەی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ دانیشتنێكی ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی ئەو سكاڵایەی دژ بە ‏كاندیدكردنی هۆشیار زێباری تۆماركراوە تیایدا بڕیاریدا بە ڕەتكردنەوەی كاندیدبوونەكە.

بڕیارەكە لەكاتێكدایە یەكشەممەی ڕابردوو دادگاكە ڕێوشوێنەكانی كاندیدكردنەكەی زێباری بۆ ‏پۆستی سەرۆك كۆمار ڕاگرت تا یەكلاكردنەوەی دۆسیەكەی كە ‏بە ژمارە 17 / فیدڕاڵی ‏تۆماركرابوو.‏

چاوەڕوان دەكرێت یەكلاكردنەوەی دۆسیەكە لە دادگا جارێكی دیكە گوڕوتین بە هەوڵە ‏سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بدات.‏

دەقی بڕیارەكەی دادگا

پێشتر ئەحمەد موسەوی، سەركردە و پەرلەمانتاری چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، نزیكەی زیاتر ‏لە هەفتەیەكە وتووێژی نێوان هێزە سیاسییەكان دەربارەی قەیرانی پێكهێنانی حكومەت ‏ڕاوەستاوە.‏

پێشبینی خۆیشی نیشاندا بەوەی بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگا هەرچۆنێك بێت، ببێتە هۆی ‏دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان و گەڕان بەدوای چارەسەر جێگرەوەكاندا.‏

لەگەڵ ئەوەشدا موسەوی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “لە ئەگەری ڕەزامەندیی دادگا لەسەر كاندیدكرنی زێباری ‏بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار، ئەوە مانای قبوڵكردنی لەناو پەرلەمان و دەنگدان پێی ناگەیەنێت، ‏بەهۆی ئەوەی تێبینی زۆر لەسەر ئەو كاندیدكردنە هەیە”.‏

دووپاتیشیكردەوە، “سووربوونی هەندێك لە لایەنەكان لەسەر تێپەڕاندنی، وامان لێدەكات ‏جارێكی دیكە بایكۆتی دانیشتنەكە بكەین لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان، بۆ پەكخستنی ئەو ‏تێپەڕاندنە، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی خاوەن یەك لەسەر سێی پەكخەری دانیشتنی ‏هەڵبژاردنی سەرۆكین”.‏

بابەتی پێشتر

زیاتر لە پێنج هەزار عێراقی لە ئۆكرانیان

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبا لەبارەی خۆپیشاندانەكەی پێنجوێن ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆمەوە حکومەتی هەرێم نووسراوێک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “حکومەت نووسراوێكی رەسمی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكات سەبارەت بە…
Total
0
Share