كۆمپانیای تویته‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكیه‌وه بۆماوه‌یه‌ك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕاگیراوه، به‌ڵام لە ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه ده‌توانن به‌كاری بهێننه‌وه.
كه‌ناڵى “سكاى نیوز” له‌زارى به‌رپرسانی كۆمپانیای تویته‌ره‌وه بڵاویكرده‌وه، دواى وه‌ستانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكییه‌وه، دووباره ده‌ستیان به‌كاركردن كردووه‌ته‌وه، له ئێستاشدا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن به‌كاری بهێننه‌وه.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵى كه‌ناڵه‌كه، له 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر له 15 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری تویته‌ر له ڕێگای (ئاپستۆر، پله‌ی ستۆر و ئیمێڵه‌وه) ڕیپۆرتی كارنه‌كردنیان له ئه‌پڵیكه‌یشنی تویتهرداوه.
ئاشكراشیكردووه، به‌كارهێنه‌ران نه‌ك ته‌نها ڕووبه‌ڕووی وه‌ستانی ئهپڵیكهیشنهكهی تویته‌ر بونه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران ئه‌كاونته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو له‌ده‌ستداوه و تویته‌ر داوای دروستكردنی هه‌ژماری دیكه‌ی لێكردون.