وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەرکەوتنی باش لە پڕۆژەی سەبەته‌ی خۆراکیدا بەدەستهاتووە و لە داهاتووشدا ماددەکانی ناو سەبەتە خۆراکییەکە زیاترده‌كه‌ن.
محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق به میدیا عێراقییه‌كانى وتووه، سەرەڕای قەیرانی دارایی، پڕۆژەی سەبەتەی خۆراک بەردەوامە و به ڕێژەیەکی باشیش سەرکەوتنى بەدەستهێناوه.
باسی لەوەش کردووە، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌نیازه چەند ماددەیەکی دیکە زیادبكات بۆ سەبەتەکە لە داهاتوودا.
حه‌نوون جه‌ختیكردەوه، وەزارەتی بازرگانی مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێویستییە خۆراکییەکانی 40 ملیۆن کەس و پێویستی بە دیاریکردنی بڕە پارەیەکی تایبەت هەیە بۆ سەبەته‌ی خۆراک.