عێراق چەک و تانک لە سێ وڵات دەکڕێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشکرایکرد، وڵاتەکە دەیەوێت لە فەرەنسا و ڕوسیا و پاکستان چەک و پێداویستیی سەربازی بکڕێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاندووە، “لیژنەیەک لە وەزارەت سەردانی وڵاتانی فەرەنسا و پاکستان و ڕوسیا دەکات و لەوێ لەبارەی کڕینی تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پێداویستیی دیکە گفتوگۆدەکەن”.

بەپێی زانیارییەکان عێراق هەوڵدەدات سەرەڕای بەهێزکردنی هێزەکەی لەناوخۆدا، بە کڕینی پێداویستیی وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستمی بەرگریی مووشەکی لە بەرامبەر هێرشی دەرەکیدا خۆی بەهێزبکات.

وەزارەتی بەرگریی عێراق، فڕۆکە و تانک و سیستمی بەرگری لەو چەند وڵاتە دەستنیشانکردووە و دەیەوێت لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا لەسەر شێوازی کڕین و پارەکەی ڕێکبکەوێت.

عێراق دەیەوێت 14 فڕۆکەی جەنگی لە جۆری “ڕافال” لە فەرەنسا بکڕێت و بۆ ئەوەش 240 ملیۆن دۆلاری داناوە و لەگەڵ ئەوەشدا نەوت بەرامبەر کڕینی پێداویستییەکان بەکاردەهێنێت.

بابەتی پێشتر

وردەكاریی كاركردنی هەواڵگریی ئێران لە توركیا ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

ئەپڵ هۆشداری دەدات.. ئایفۆنەكانتان بە هەڵە بارگاوی دەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share