پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا: دوو کەسی دیکە لە عەشیرەتی هـ.ـەرکی دەستـ.ـگیرکران

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو گەنجی دیکە لە عەشیرەتی هـ.ـەرکی دەستگیرکران و هێزی ئەمنی زیاتر رەوانەی خـ.ـەبات و لاجـ.ـان کراون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو گومرگیی سەوزە و میوەی هەولێر دوو گەنجی هـ.ـەرکی دەستگیرکران کە دانیشتووی گوندی چەمەدوبزی سەر بە قەزای خـ.ـەباتن.

وتیشی، ئەو دوو گەنجە بەو بیانووە دەستـ.ـگیرکراون کە بەشدارییان لە خۆپیـ.ـشاندانەکانی قەزای خـ.ـەبات کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ بە بیانووی سەرهەڵنەدانەوەی خۆپیشاندانەکان و کپکردنی دەنگی نارازی، هێزی ئەمـ.ـنی زیاتر رەوانەی خەبـ.ـات و لاجـ.ـان کراون.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی هـ.ـەرکی لە ترس و دڵەراوکێی ئەوەدان دەستگیربکرێن، چونکە هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە ژمارەیەکی زۆر ناویان لەبەردەستدایە کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ خانەوادەی قوربانیانی تەقینەوەکە: رووداوەکە خەمێکی قووڵ و ئازارێکی گشتییە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕووداوی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوەکە…
زیاتر ببینە

جووتیارێك‮ ‬لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی سەختیی شوێنەکە بە گاجووت زەویی‮ ‬قەدپاڵی شاخ و گردەکان دەکێڵێت

جووتیارێك‮ ‬لە پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی سەختیی شوێنەکە بە گاجووت زەویی‮ ‬قەدپاڵی شاخ و گردەکان دەکێڵێت وێنەکان: هۆگر ئەحمەد
Total
0
Share