سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی لەناوچوونی سەگەكانی شێڵتەری ئاژەڵان ڕوونكردنەوە دەدات

شێڵتەری ئاژەڵانی بێلانە

شەوی ڕابردوو ژمارەیەك سەگ لە شێڵتەری ئاژەڵانی بێلانە لەناوچوون، سەرۆكی شارەوانی دەڵێت، كاری كۆكردنەوەیان ڕاگرتووە و پشكنین بۆ هۆكارەكەی دەكەن.

لەیلا عومەر عەلی، سەرۆكی نوێی شارەوانیی سلێمانی لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، زۆر دڵگرانین بە ڕوودانی ئەو کارەساتەی دوێنێ شەوی شێڵتەری ئاژەڵانی بێلانە و لەناوچوونی کۆمەڵێک ئاژەڵ.

دەشڵێت، “وەک سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڕیارماندا بە ڕاگرتنی کاری کۆکردنەوە و وەرگرتنی ئاژەڵانی بێلانە لە ئێستادا”.

سەرۆكی نوێی شارەوانی كە ڕۆژی پێنجشەممە 10ی شوبات دەستبەكاربوو، ڕوونیدەكاتەوە لە هەمان ڕۆژدا داوای لە بەرپرسی شێڵتەرەکە کردووە ڕاپۆرتێکی کورت و پوخت ئامادەبکات و، پێشنیار و داواکاری پێداویستی و کەموکوڕییەکانی شێڵتەرەکە بکاتە پاکێجێک تا لای خۆیانەوە ھەرچییان پێبکرێت جێبەجێی بکەن.

لەیلا عومەر ئەوەشی خستەڕوو، ھەر ئەمڕۆ نوێنەر و بەرپرسی پەیوەندیداریان ڕاسپاردووە بەدواداچوونی پێویست بکات و چەند سامپڵ و نمونەیەک بنێردرێت بۆ پشکنین بۆ ڤێرتینەری و تاقیگەی تایبەتمەند بۆ ئەوەی ھۆکارەکانی ئەو کارەساتە دیاری بکەن.

دووپاتیشیدەكاتەوە، بەدڵنیاییەوە کار لەسەر دانانی پلان و بەرنامەیەکی ووردتر دەکەین بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنێکی باشتری شێڵتەرەکە لە داھاتوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسـ.ـەدە: سەرەڕای ئاگربەست بەڵام چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بەردەوامن لە هێرشکردن

هەسەدە رایدەگەیەنێت، سەرباری ئاگربەست و ئەو بەیاننامانەی لەو بارەیەوە بڵاوکرانەوە، بەڵام چـ.ـەکدارانی دیمەشق بەردەوامن لە هێرش بۆ سەر…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت ئەمشەو…
Total
0
Share