ڕێكارەكانی كاندیدبوونی زێباری ڕاگیران

دادگای فیدراڵی بڕیاریدا ڕێكارەكانی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار ڕابگرێت.

بەپێی دەقی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی، لەسەر ئەو سكاڵایەی كە دژی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری كراوە، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی ڕێوشوێنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە قبوڵكردنی (هۆشیار مەحمود محەمەد) وەك كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار.

هۆكاری ڕاگرتنی كاندیدبوونی زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، ئەوەیە كە “قبوڵكردنی كاندیدكردنی ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، پێچەوانەی حوكمەكانی دەستوورە و پێشێلكارییەكی گەورەی ئەو دەقانەیە كە لە دەستووردا هاتوون، چونكە ناوبراو مەرجەكانی ماددەی (68/سێیەم)ی دەستووری عێراقی ساڵی 2005ی تیادا نین”، وەك دادگای باڵای فیدراڵی دەڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق پێنجەم وڵاتی زۆرترین زەرەرمەندی قەیرانی ئاووهەوایە

بەرپرسێكی بەرنامەی خۆراكی جیهانی دەڵێت، عێراق پێنجەم وڵاتی زۆرترین زەرەرمەندی قەیرانی ئاووهەوایە. كۆرین فلایشەر بەڕێوەبەری هەرێمایەتیی بەرنامەی خۆراكی…
Total
0
Share