تێپەڕاندنی كاندیدبوونی زێباری، حەلبووسی دەباتە بەردەم دادگا

چەند پەرلەمانتارێك، كە كوردیشیان تێدایە، سكاڵایان دژی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماركردووە، بەهۆی تێپەڕاندنی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، سەرەڕای بوونی سكاڵا و دۆسیە لە دادگا.

پەرلەمانتاران، دیلان غەفور، كاروان یاروەیس، كەریم شكور و عەلی تورکی، سكاڵایەكیان ئاراستەی دادگای فیدراڵیی عێراق كردووە، داوا دەكەن لێكۆڵینەوە لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت، بەهۆی ئەوەی كاندیدبوونی هۆشیار زێباریی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پەسەندكردووە، لەكاتێكدا كاندیدەكەی پارتی دۆسیەی گەندەڵیی لەسەربووە.

دادگای فیدراڵی لەبارەی سكاڵاكەوە نووسراوی ئاراستەی بەشی كاروباری یاسایی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە و داوادەكات لەماوەی 15 ڕۆژدا وەڵامیان بدرێتەوە.

پێشتریش لەسەر سكاڵای هەردوو پەرلەمانتار عەلی تورکی و دیلان غەفور، دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ لە بەغداد نووسراوی ئاراستەی دادگای فیدراڵی كردبوو، هۆشیاری زێباری تۆمەتباركرابوو بە بەهەدەردانی سێ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دینار كاتێك وەزیری دارایی بووە.

دادگای تێهەڵچوونەوە دووپاتیكردبووەوە، داوای ئامادەبوون لە زێباری كراوە بۆ بەردەم دادگا، بەڵام ئامادە نەبووە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) میلان به‌ ڕیمۆنتادای جیرو دێربی مادۆنینای له‌ ئینته‌ر میلان برده‌وه‌

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن گه‌وره‌ی خۆرهه‌ڵاتی کوتا به‌زه‌ویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی گەیشتە ئەڵمانیا

كەمێك پێش ئێستا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای حكومەت گەیشتە شاری میونشنی ئەڵمانیا.…
Total
0
Share