ئاسایشی هەولێر: بکوژی ئەو گەنجەی قوشتەپە کە لەماڵەکەیدا کوژرا خۆی ڕادەستکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، بکوژی ئەو هاوڵاتییەی شەوی ڕابردوو لە گوندێکی سنووری قوشتەپە لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا خۆی ڕادەستکردووە و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی هەولێر ئاشکرایکرد، ” پاش روداوی کوشتنی هاولاتی (ئەحمەد لەتیف سلێمان ) دوێنێ شەو ٣-٢-٢٠٢٢ لە ناو ماڵەکەی لەگوندێکی سنوری ناحیەی قوشتەپە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، توانرا تۆمەتباری سەرەکی دەستنیشان بکرێت”.

بەپێی ڕاگەیاندراوی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارەکە ناوی (س.ی. ق)ـە و ئەمشەو خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش کردووە.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتبارەکە دەدرێتە لایەنی پەیوەندیدار بۆ گەیاندنی بە سزا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری کەرکوک: لەو هێزە دەکۆڵینەوە کە خێوەتی مامۆستایانیان تێکدا

پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، پشتیوانی تەواوی داواکارییەکانی مامۆستایان دەکات و لێکۆڵینەوەش لەو هێزە دەکرێت کە خێوەتی ناڕەزایەتییەکانیان هەڵوەشاند. رێبوار…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت هۆکاری دواکەوتنی مووچە بڵاوکردەوە. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share