كازمی: زانیارییەكانی ئێمە بوونەهۆی كوژرانی سەركردەكەی داعش

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، زانیارییەكانی عێراق یارمەتیدەربوون لە گەیشتنی هێزەكانی ئەمریكا بە سەركردەكەی داعش و لەناوبردنی.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پەیامێكی بڵاوكردەوە لەبارەی كوژرانی ئەبو ئیبراهیم هاشمی ئەلقوڕەیشی سەركردەكەی داعش كە بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی ئەمریكا لە باكووری سوریا خۆی تەقاندەوە.

كازمی دەڵێت، “كوژرانی سەركردەكەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، درێژكراوەی ئەو هەوڵە مەزنانەی هێزە ئەمنییەكانی عێراقە بە هەموو جۆرەكانیانەوە لە كوشتنی دەیان سەركردە و چەكداری تیرۆریست لە ئۆپەراسیۆنە جۆرییەكانی ناوخۆی عێراقدا و دەستگیركردنی سەدانیان، هەروەها كۆكردنەوە و شیكردنەوەی زانیارییەكان كە دواجار بوونەهۆی گورزوەشاندن لە مۆڵگەی سەری ڕێكخراوە گەنیوەكە”.

دوێنێ دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی كوژرانی سەركردەكەی داعش، لیوا یەحیا ڕەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، “ئۆپەراسیۆنی كوژرانی سەركردەكەی داعش دوای ئەوە جێبەجێكرا كە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق زانیاریی وردی دابوو بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ئەوەش گەیاندنی بە شوێنەكەی و سەرئەنجام كوژرا”.

بابەتی پێشتر

تا ئێستا %15ی هاوڵاتییانی هەرێم ڤاکسینیان وەرگرتووە

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی: سەدر و سیستانی ڕێككەوتوون و دەیەوێت 50 پەرلەمانتارمان ببات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی سلێمانی دەكات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی سەردانی هەرێم دەکات. دیداری سلێمانی بە…
Total
0
Share