پەكەكە: هاوپەیمانی لەگەڵ ئەكەپە گەورەترین هەڕەشەیە بۆسەر ئازادیی کورد ‏

كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە دەڵێت، بڕیاریداوە گرنگی زیاتر بە تێكۆشان و خەباتی هزری ‏و هونەری بدرێت، هۆشداریش دەدات لەوەی هاوپەیمانیكردن لەگەڵ (ئەکەپە–مەهەپە) ‏گەورەترین هەڕەشەیە بۆسەر ئازادیی کورد.‏

ئەو پەیامە دوای كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كرێكارانی كوردستان ‏‏(په‌كه‌كه‌) بوو، كە بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆتایی بە بەشداری 27 ئەندام ئەنجامدراوە و ‏دەڵێت، “پلانی له‌ناوبردن و پاكتاوكردنی فاشیزمی ئەكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ كه‌ به‌ پشتگیری ئه‌مریكا ‏و پارتی پێشخرا، پارچه‌پارچه‌كرا و شكستیپێهێنرا”.‏

پەكەكە لەو كۆبوونەوەیەدا ڕه‌خنه‌شی له‌و كه‌موكورتی و هه‌ڵانه‌ی گرت كه‌ له‌ناو ‏به‌رخودانه‌كاندا ڕوویاندابوو و له‌وانه‌ش وانه‌ی مێژوویی هه‌ڵێنجا، وەك ئەوەی لە بەشێكی ‏ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە و دەڵێت، “له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بیركردنه‌وه‌ و ‏شێوازه‌ خۆپه‌رستیه‌كان، بێپلانی، كه‌ ناكه‌ونه‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژی، ناتوانن داهێنه‌ری ‏تاكتیكی بخه‌نه‌ڕوو، به‌ ته‌سكی و داخراوی ده‌مێننه‌وه‌، خسته‌به‌ر ڕه‌خنه‌ و سه‌ركۆنه‌ی ‏كردن”.‏

كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە بڕیاریشیدا “زیاتر گرنگی به‌ تێكۆشان و خه‌باتی هزری، وه‌ك ‏بانگەشە، هونه‌ر و وێژه‌ بده‌ین”. ‏

دووپاتیشیكردووەتەوە، “هاوپەیمانیی لەگەڵ ئەکەپە – مەهەپە گەورەترین هەڕەشەیە بۆسەر ‏ئازادیی کورد. فاشیزمی ئەکەپە – مەهەپە بە هەموو توانایەوە هێرشدەکات بۆ سڕینەوەی ‏هەبوون و ئازادیی کورد لەسەر زەوی و هەتاکو هەبوونی بەردەوام بێت درێژە بەو ‏هێرشەی ئێستای دەدات”.‏

سەبارەت بە كێشەكان لە سوریا و عێراق، پەكەكە پێیوایە چارەسەركردنی كێشەكان ‏‏”لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردن ڕۆڵێکی مێژوویی هەیە”، لەو چێوەیەشدا داوای لە ‏ئیدارەی سوریا، عێراق و ئێران و هەموو هێزە سیاسییەکانی ئەو گۆڕەپانانە کرد “پێکەوە ‏کاربکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرسی کورد لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردن”.‏

هاوكات جەختی لە گرنگیی مێژوویی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە کردەوە، کە لە ڕۆژئاوا و ‏گەلانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی داعش بەدەستیان هێناوە.‏

بابەتی پێشتر

چوو بۆ ئاهەنگگێڕان، هاوژینەكەی کوژرا !‏

بابەتی دواتر

كازمی: ئەوانەی هێرشیانكردەسەر فڕۆكەخانەی بەغداد دەگیرێن و كەس ناتوانێت بیانپارێزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەمچەماڵ.. بومەلەرزە روویدا

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.4 پلە بە پێوەری رێختەر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ…
Total
0
Share