لە هێرشێکی چەکداریدا بۆسەر ئیدارەیەکی ئیتڵاعات کەسێک کوژرا

قەرارگای قودسی هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، هێرشی چەکداری کراوەتەسەر ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سەروان و کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکە برینداربووە.

بەپێی زانیاریی ناوەندەکە دوێنێ دووشەممە کەسێکی چەکدار بە چەکی دەمانچە هێرشیکردوەتەسەر ناوەندەکە لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان و کەسێکی بریندارکردووە، بەڵام چەکدارەکە کوژراوە.

ڤیدیۆیەکی ئەو تێکهەڵچوونە بڵاوبووەتەوە، کە تیایدا دەبینرێت هێزە ئەمنییەکانی شاری سەراوان کەسێک کە دەمانچەی بە دەستەوەیە دەکوژن و چەکدارەکەش لەبەردەم ئیدارەکەدا هەوڵی بەرگری دەدات، بەڵام دەکوژرێت.

بەپێی زانیارییەکانی چالاکانی بەلوچ ئەو کەسە ناوی “سادق نەزەری” بووە و بە دەمانچەوە چووەتەسەر ئەو ئیدارەیە، بەڵام هۆکاری ئەو ڕووداوەیان ئاشکرانەکردووە.

تۆڕی میدیایی ئێستا لەبەر پابەندبوون بە بنەماکانی کاری میدیایی ڤیدیۆکە بڵاوناکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق: داوای بەشداریکردنمان لە کۆبوونەوەکانی ترەمپ لە سعودیە نەکردووە

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باسلەوەدەکەن، لە پەراوێزی سەردانەکەی ترەمپدا بۆ سعودیە، عێراق داوای بەشداریکردنی لە…
Total
0
Share