دوای پاککردنەوەی 16 دۆنم زەوی لە سلێمانی ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە

دەزگای گشتیی کاروباری مین ڕایگەیاند، دوای پاککردنەوەی 16 دۆنم زەوی لە مین و تەقەمەنی لە ناحیەی زەلانی سەر بە قەزای چوارتا ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە.

زەوییەکان لەلایەن ڕێکخراوی MAGییەوە پاککراونەتەوە و بەکۆی گشتی 160 مین و تەقەمەنییان تێدا بوون.

زەوییەکان دەکەونە  ناحیەی زەلان سەر بە قەزای چوارتا و یەکێكیان لە گوندی وڵیاوا بووە و ڕووبەرەکەی 19,000 م2 یە و تێیدا 71 مین و 4 تەقەمەنی ھەڵگیراونەتە و زەوییەکەی تر لە گوندی مامەخەلانە بە ڕووبەری 22,000 م2 تێیدا 85 مین ھەڵگیراونەتەوە، کاری پاکسازییەکەیان لەلایەن ڕێکخراوی MAG ئەنجامدراوە، پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی پرۆسەی پاکسازی و سەلامەتیی تەواوەتی لەلایەن تیمەکانی دڵنیایی و کۆنترۆڵی جۆری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مینی سلێمانی ئامادەکراوە بۆ ڕادەستکردنەوە.

May be an image of 6 people, people sitting and people standing

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان. سۆران عومەر،…
Total
0
Share