وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەکاری بۆ ڕێنماییەکانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبوونەوەیەکی بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕێنماییەکانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزارەت کۆبووەوە و لە کۆبونەوەکەدا پلانى کارکردنى ئەمساڵ بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان تاوتوێکرا.

هەروەها قۆناغەکانى ئامادەکردنى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) تاوتوێکرا، لیژنەیەکیش بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنرا.

کاری لیژنەکە، داڕشتنى پەیڕەوێکى تایبەت دەبێت بە خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سبەینێ ئەنجامی هەڵبژاردن رادەگەیەنین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکەنەوە. عەباس فەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای…
Total
0
Share