مەلا عەلی کەڵەک داوا لە ئارنۆڵد و جاکی چان دەکات ببنە موسڵمان

مەلا عەلی کەڵەک، کە بانگەشەی ئەوە دەکات شارەزای “چارەسەری نەبەوی”یە، لە نامەیەکدا داوا لە ئارنۆڵد شوارزینگەر و جاکی چان و ئەمیتاب باچان دەکات بەرلەوەی بمرن ئیسلامبوونی خۆیان ڕابگەیەنن.

لە نامەکەدا مەلا عەلی دەڵێت، “سوێند بەخوا لەگەڵ ئێوەدا ڕاستگۆم، داواتان لێدەکەم بەرلەوەی بمرن بگەڕێنەوە بۆ ئیسلام، ئێستا باوەڕ بە ئیسلام بهێنن و شایەتومان بێنن بەوە هیچ شتێک لەدەستنادەن”.

مەلا عەلی ڕاشیگەیاندووە، “ئێمە هەموومان نەوەی ئادەمین و ئێوەش باوەڕتان بەوە هەیە، لەبەر ئەوە بە دڵسۆزییەوە داواتان لێدەکەم بۆ ئیسلام بگەڕێنەوە”.

مەلا عەلی کەڵەک پێشتر لە قەزای خەباتەوە لە نزیک هەولێر سەرقاڵی چارەسەرکردنی خەڵکی بوو بەو شێوازەی کە خۆی بانگەشەی بۆ دەکرد، بەڵام دواتر لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە کارکردنەکەی ڕەتکرایەوە و ڕۆیشت بۆ سعودیە، پاشان چووە ئیمارات و لەوێشەوە چووە پاکستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: ئەو ڕاوێژكارەی بەریتانیا كە ڕۆڵی هەبوو لە دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا كۆچی دوایی كرد

وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بە داخەوە نۆئیل مۆریس ڕاوێژكاری پێشكەوتووی بەریتانیا كە ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە پڕۆژەی سیستمی…
Total
0
Share