چەند کەسێک لە دهۆک بە بەهای 600 ملیۆن دینار سپلیتی کۆمپانیایەکیان دزیوە

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بە بەهای 600 ملیۆن دینار سپلیت و سیستمی ساردکەرەوە و گەرمکەرەوەی کۆمپانیایەکیان دزیوە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت، “جگە لەو سێ کەسەی دەستگیرکراون، چوار تۆمەتباری دیکەش هەن، دوو کەسیان ئەوانەن کە ئامێرەکانیان بە ئۆتۆمبێل گواستووەتەوە و دوو کەسی دیکەیان ئەوانەن کە ئامێرەکانیان بە هەرزان لێکڕیون”.

بە وتەی پۆلیسی دهۆک، ئەو کەسەی کە کۆمەڵێک ئامێر یان کاڵا بە نرخێکی هەرزان دەکڕێت، دەبێت ئاگاداربێت کە ئەوە دزییە و دەبێت پۆلیس ئاگاداربکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلا وەیسی: ئەو حزبەی شانازی بە خیانەتەوە بكات نابێت و ناكرێت چاوەڕوانی كاری باشی نیشتیمانی و نەتەوەیی لێبكرێت

پێشڕەو مەلا وەیسی رۆژنامەنووس رایگەیاند، 31 ی ئابی 1996 خیانەتێكی نیشتمانی بوو، كە تا رۆژمێری مرۆڤایەتیی بەردەوام بێت…
Total
0
Share