بەهۆی سوتانی خێمەکەیانەوە منداڵێک لە کامپێکی دهۆک سوتا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە یەکێک لە خێمەکانی کامپی “ئێ سیان” لە قەزای شێخان، منداڵێک سوتاوە و گیانی لەدەستداوە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “خێمەیەکی کامپی ئێستان بەهۆکارێکی نادیار ئاگری گرتووە، بەهۆیەوە منداڵێکی کچی تەمەن شەش ساڵان سوتاوە و سێ ئەندامی دیکەی خێزانەکە بریندار بوون”.

کامپی “ئێ سیان” لە قەزای شێخان ئاوارە ئێزدییەکانی تێدا نیشتەجێیە و لەساڵی 2014ەوە لەدوای پەلامارەکانی داعش ئەو ئێزدیانە لەو کامپەدا نیشتەجێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ گەورەترین یەكەی چاودێریی تایبەت بە منداڵان لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانی دەكرێتەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان رایدەگەیەنێت، سبەینێ گەورەترین یەكەی چاودێریی وردی تایبەت بە منداڵان لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاریی دكتۆر جەمال…
Total
0
Share