دێمبیلی سێ داواکاری هەیە و بەرشلۆنە بیر لە سوپرایز دەکاتەوە

هێرشبەری فەرەنسی یانەی بەرشلۆنە، عوسمان دێمبیلی لەداهاتوویەکی نزیکدا پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکات، لەبەرامبەردا یانە کەتەلۆنییەکە بیر لە کڕینی یەکێک لە دوو هێرشبەری داواکراو دەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، مەسەلەی ڕۆیشتنی عوسمان دێمبیلی لە یانەی بەرشلۆنە یەکلاییبووەتەوە، یاریزانەکە بەئەگەرێکی زۆرەوە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا لەنێوان یەکێک لە یانەکانی چێڵسی، پاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتددا بڕیاردەدات.

لەبەرامبەردا ماتیۆ ئالیمانی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانە کەتەلۆنییەکە، جگە لە کڕینی ئاداما تراوری سەرقاڵی دانوستاندنە بۆ کڕینی هێرشبەرێکی سەرەڕم.

سپۆرت نووسیویەتی، ئەلڤارۆ مۆراتا لە هاوکێشەی داواکارییەکان کراوەتە دەرەوە، چونکە ئەو هێرشبەرە پێشتر مەدریدی بووە و مووچەکەی بەرزە، بەم هۆیەوە ئاڕاستەی داواکارییەکان ڕووەو دوو یاریزان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە، ئەوانیش پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ-ی گابۆنی هێرشبەری یانەی ئارسیناڵ، هەروەها دیێگۆ کۆستا-ی ئیسپانی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیک مینیرۆی بەرازیلییە، کە وەک سوپرایزێک لەلایەن میدیاکانی ئیسپانیاوە ناوزەدکراوە.

بابەتی پێشتر

ئەو کچە یاریزانەی تووشی ئابڕووچوون بوو ئێستا مۆدێلە و ملیۆنێرە

بابەتی دواتر

پاریس تووشی قەیرانی فرۆشتن بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share