خۆسەر نیگەرانە لە ناونووسكردنی سەرباز و فەرمانبەرە هەڵاتووەكان لەلایەن دیمەشقەوە

دیمەشق بەردەوامە لە ناونووسینی سەربازە هەڵاتووەکان و فەرمانبەرانی پێشوو لە ڕەقە و ‏دێرەزور و حەسەکە، ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیش ئەو هەوڵە بە دوورکەوتنەوەی ‏حکومەتی سوریا دەزانێت لە چارەسەری کێشەکان.‏

ئاژانسی سانای سوری بڵاویكردەوە، “ئەو کەسانەی لەلایەن لیژنەکەوە ناونووسدەکرێن، ‏دواتر لەلایەن هەسەدەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و هەندێکیشان دەستگیر دەکرێن”.‏

لەبەرامبەر ئەو هەوڵەدا، به‌ڕێوه‌به‌رایەتی خۆسه‌ر له‌ تۆڕی كۆمەڵایەتیی فه‌یسبووك، ‏ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باس له‌وه‌دەکات‌، “هێشتا حكومه‌تی دیمه‌شق واقیعی ‏وڵاته‌كە ‌و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی‌ پشتگوێخستووه‌ كه‌ له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كان به‌رۆکی وڵاتی ‏گرتووه‌”.‏

خۆسه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی‌ به‌ “فێڵكردن له‌ ڕایگشتیی جیهان و سوریا” لەقەڵەمداوە و ‏ڕاشیگه‌یاندووه‌، “واباشتره‌ حكومه‌تی دیمه‌شق پرسی گفتوگۆی نیشتمانی‌ بكاته‌ بنه‌ما و ‏له‌گه‌ڵ ڕاستیی گۆڕانكارییه‌كاندا بێته‌وه‌، ئامانجیش له‌و پرۆسه‌یه‌ سوریا و گه‌له‌كه‌ی‌ بێت، ‏نه‌ك ته‌نها ده‌سه‌ڵات”.‏

خۆسەرییەكەی ڕۆژئاوای كوردستان پێشیوایە، دیمه‌شق له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ “شه‌رعیه‌ت ‏بدات به‌ بوونی خۆی له‌و شوێنانه‌ی‌ نه‌یتوانیوه‌ بۆیان‌ بگه‌ڕێته‌وه، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شكستیهێناوه‌ ‏له‌ گه‌ڕانه‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ر جاره‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌وڵی نانه‌وه‌ی‌ پشێوییه‌ له‌نێوان پێكهاته‌كانی ‏ئه‌و ناوچانه‌دا”.‏

تا ئێستا ڕوسیا و ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوا چەندجارێک ئامادەییان دەربڕیووە بۆ ‏گفتوگۆی نێوان خۆسەر و حکومەتی دیمەشق، بەڵام حکومەتی سوریا هەوڵەکانی جددی ‏نین بۆ گفتوگۆ.‏

بابەتی پێشتر

تورکیا.. ئەردۆغان هەڕەشە لە دەزگاكانی میدیا دەکات

بابەتی دواتر

پەتای كودەتا ئەفریقای گرتووەتەوە.. شەش كودەتا لە ماوەی 18 مانگدا ئەنجامدراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک لە دەربەندی رانیە خنکا

کەمێک لەمەوبەر هاوڵاتییەک لە دەربەندی رانیە خنکا و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share