هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی مەترسیی بەستەڵەکەوە دوو ڕێگای بەربەستکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی هەردوو ڕێگای سەر شاخی گۆیژە و ئەزمەڕی بەربەستکرد و هۆکارەکەشی بۆ مەترسیی لەسەر شۆفێریکردن لەو ڕێگایانە گەڕاندووەتەوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکردووە، ” بەهۆی بوونی بەستەڵەک و مەترسی لەسەر شۆفێریکردن بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هەردوو ڕێگای چوونە سەرەوە بۆ شاخی گۆیژە و چیای ئەزمەڕ بەربەست دەکات”.

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانییەوە جێبەجێدەکرێت، ڕێگاکانیش بەداخراوی دەمێننەوە تا ئەوکاتەی شیاو دەبن بۆ شۆفێری کردن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share