سوننەكان هاوپەیمانییەكەی نێوانیان ڕاگەیاند

محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر

سوننەكان لە عێراق هاوپەیمانییەكەی نێوانیان ڕاگەیاند و خەمیس خەنجەر سەرۆكایەتی دەكات.

هاوپەیمانییەكە بەناوی (ئیرادە)یە و خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم سەرۆكایەتی دەكات كە جگە لە هاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی، ئەگەری هەیە گروپ و پەرلەمانتارە سوننەكان لەخۆی كۆبكاتەوە.

پێشتر حەلبوسی و خەنجەر لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانییەكە ڕێككەوتن و بڕیاریاندا حەلبوسی كاندیدیان بێت بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لە دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنەكەدا بە دەنگی پەرلەمانتاران هەڵبژێردرا، خەنجەر-یش ببێتە سەرۆكی هاوپەیمانییەكە.

لە ڕاگەیەندراوی یەكەمی هاوپەیمانیی ئیرادە-دا هاتووە، لەگەڵ هێزە نیشتمانییەكانی دیكەدا كار لەسەر ڕزگاركردنی وڵات و خزمەتكردنی هاوڵاتی دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق سەركۆنەی هێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەكان دەكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشی سەر نوێژخوێنانی فەڵەستین دەكات لە مزگەوتی ئەقسا، كە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدرا، بەهۆیەوە…
Total
0
Share