مەسەدە: بەبوونی تورکیا ئەرکی ڕاگرتنی چەکدارانی داعش ئاسان نییە

لەدوای شەڕی چوار ڕۆژەی حەسەکە و شکستپێهێنانی پیلانێکی داعش بۆ هەڵاتن لە ‏زیندانی غوێران، ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی ڕۆژئاوای كوردستان دەڵێت، لەگەڵ ‏بوونی تورکیا کە هەمیشە هەوڵی یارمەتیدانی داعش دەدات، ئەرکی ڕاگرتنی ئەو ژمارە ‏چەکدارە ئاسان نییە.‏

لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە لە حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان شەڕ لەنێوان هێزەكانی ‏سوریای دیموكرات و چەكدارانی داعش سەریهەڵداوە، دوای ئەوەی پیلانێكی داعش ‏شكستیپێهێنرا بۆ هەڵاتنی چەكدارەكانی لە زیندانی غوێرانی حەسەكە، نزیكەی 300 ‏چەكداری داعش دەستگیركراونەتەوە و سەدانیشیان لێكوژراون.‏

بەڵام ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات “مەسەدە” لە دۆخەكە نیگەرانە و لە ڕاگەیەندراوێكدا ‏دەڵێت، “هه‌ڕه‌شه‌ی‌ داعش له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ڕوو له‌ ‏زیادبوون ده‌كات و داوادەکەین هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر بكرێت له‌پێناو ‏ڕووبه‌ڕووبوونەوەی ئه‌و مه‌ترسییه‌”.‏

مه‌سه‌ده‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌دات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌سه‌ده ‌و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، له‌گه‌ڵ ‏هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ركی به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌و داعشانه‌ و خێزانه‌كانیان ‏له‌ئه‌ستۆگرتووه‌، “بەڵام هێشتا پیلانگێڕیی وڵاتانی دراوسێ سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ‏خۆسه‌ر ڕاناوه‌ستێت”.‏

ئەنجومەنەكە داواشی کردووە ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان “له‌و سزایانه‌ ‏دەربهێنرێت كه‌ به‌سه‌ر سوریادا سه‌پێنراون‌ و له‌ ڕووی داراییه‌وه‌ كۆمه‌كی بكرێت و ‏ژێرخانه‌كانی بۆ فه‌راهه‌مبكرێت، له‌پێناو ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار و دوورخستنه‌وه‌ی‌ ‏خه‌ڵكی له‌ بیری ته‌كفیری”.‏

ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە، ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی لە ڕۆژئاوای کوردستان ‏داوادەکات وڵاتان ئەو هاوڵاتییانەی خۆیان وەربگرنەوە کە لە ڕیزەکانی داعشدا بوون، ‏بەڵام تا ئێستا چەند وڵاتێکی کەم ئامادەییان دەربڕیووە، ئەوە لەکاتێکدا زیاتر لە 50 ‏ڕەگەزنامەی جیاواز لەناو دەستگیرکراواندان.‏

تەنها لە کامپی هۆلدا لە ڕۆژئاوا زیاتر لە 72 هەزار ژن و منداڵی داعش بوونیان هەیە و لە بەندینخانەکانی دیکەشدا نزیکەی 10 هەزار چەکداری پێشووتری داعش دەستبەسەرن.

بابەتی پێشتر

هەسەدە لە شەڕیشدا لە پرەنسیپە ئەخلاقییەكانی لانادات و چەند شەڕڤانێكی سزادا

بابەتی دواتر

جەیمس وێب گەیشتە خولگەكەی.. یەکەم وێنەی تۆمارکراوی لە مانگی تەمموزدا دەگات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share