هەولێر.. زیاتر لە 100 گرام ماددەی هۆشبەر کە “جامایکا”شی تێدایە دەستیبەسەردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، لە هەولێر زیاتر لە 100 گرام ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەرداگیراوە کە 52 گرامی لە جۆری جامایکا-یە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، “ئەمڕۆ لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانرا لەناو شاری هەولێر دەستبگیرێت بەسەر بڕی 52 گرام جامایکا و بڕی 40 گرام کریستاڵ و بڕی 32 گرام حەشیش و بڕی 15 گرام هێرۆیین و بڕی 58 گرام دەنکە حەبی هۆشبەر”.

ئاشكرایكردووە كە سێ تۆمەتبار بەناوەکانی (م ـ أ ـ ص) و (ن ـ أ ـ ع) و (ڕ ـ أ ـ خ) دەستگیركراون و تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەویان بۆکراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.

بابەتی پێشتر

وەرزشکردن کاریگەریی لەسەر نەخۆشیی شەکرە هەیە؟

بابەتی دواتر

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: ھەڵاتنی چه‌كدارانى داعش لە گرتووخانەی غوێران مەترسی بۆ عێراق دروستناكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو شەوی بەراتە

وتەبێژی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو شەوی بەراتە و ئێوارەی 21 ی ئەم مانگەش بڕیار لە بارەی دەستپێکی مانگی…
Total
0
Share