كه‌شناسیی هه‌رێم: شەپۆلێکى لاوازى بەفر و بارانبارین ڕۆژئاوای هەرێم دەگرێتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شەپۆلێکى لاوازى بەفر و بارانبارین ڕۆژئاوای هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و تەنها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى هەردوو پارێزگاى دهۆک و هەولێر بەفربارینێکى کەم دەبێت.

كه‌شناسیی هه‌رێم، پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێى بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی پێشبینییه‌كان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و له ‌هه‌ندێك ناوچه‌ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.

هه‌روه‌ها پێشبینیى ئه‌وه‌شی كردووه‌، ئه‌مڕۆ شەپۆلێکى لاوازى بەفر و باران ڕۆژئاوای هەرێمى کوردستان بگرێتەوە و تەنها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى هەردوو پارێزگاى دهۆک و هەولێر بەفربارینێکى کەم هه‌بێت و ڕێژەى دابارینەکە لە پارێزگاى دهۆک زیاتر دەبێت.

ئەم شەپۆلە تا بەرە بەیانى ڕۆژى سێشەممە بەردەوام دەبێت .

نزمترین پله‌كانى گه‌رماش له‌ هه‌ولێر 5 پله‌، سلێمانى -2 پله‌، دهۆك 2 پله‌، كه‌ركوك 2 پله‌ و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش -1 پله‌ ده‌بێت، وەك كه‌شناسیی هه‌رێم دەڵێت.

له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى سبه‌ینێش كه‌شناسی پێشبینیكردووه‌ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور بێت و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.

نزمترین پله‌كانى گه‌رماش له‌ هه‌ولێر 6 پله‌، سلێمانى 0 پله‌، دهۆك 0 پله‌، كه‌ركوك 5 پله‌ و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش 0 پله‌ ده‌بێت.

بابەتی پێشتر

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی 20 تۆن پێداویستیی پزیشکی دایە حکومەتی هەرێم

بابەتی دواتر

وەزارەتى خوێندنى باڵا: بەبێ کارتى ڤاکسین مامەڵەى هاوڵاتییان ڕاییناکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share