کۆمپانیای “تەڵەبات” بۆ خزمەتگوزاریی گەیاندنی خواردەمەنی، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە گوایە هەڕەشەیان لێکرابێت لەبارەی داهاتیانەوە.
کۆمپانیای “تەڵەبات” لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە دەڵێت، “ئێمە وەک لقی کۆمپانیای تەڵەبات لە سلێمانی ڕایدەگەیەنین، ئەم بابەتە سەر لەبەری دوورە لە ڕاستییەوە، بەپێچەوانەوە برایانی ئاسایش و پۆلیس هاوکارمان بوون و کاری خۆیان جێبەجێکردووە”.
تەڵەبات ڕاشیگەیاندووە ڕێکاری یاسایی دژی ئەو شوێنانە دەگرێتەبەر، كە ئەو هەواڵانەیان بڵاوکردووەتەوە.
پێشتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وا بڵاوکرایەوە، گوایە چەند کەسێک لە سلێمانی هەڕەشەیان لە لقی کۆمپانیای “تەڵەبات” کردووە، بەوەی دەبێت داهاتەکەیان لەگەڵدا بەشبکات، بەوەش نرخی گەیاندنی کۆمپانیاکە گرانبووە.