گۆتیرێش بۆ گۆڕانی ئاووهەوا داوای 100 ملیار دۆلار لە وڵاتانی دەوڵەمەند دەكات

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان داوادەكات وڵاتانی دەوڵەمەند پابەندییەكەیان جێبەجێ بكەن دەربارەی تەرخانكراوی دارایی بۆ هاریكاریی وڵاتانی هەژار لە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە تویتێكدا ڕایگەیاند، پێویستە لەسەر وڵاتانی دەوڵەمەند بەشێوەیەكی باش كاربكات بۆ فەراهەمكردنی پارەداركردن بە بڕی 100 ملیار دۆلار لەپێناو پشتیوانیكردنی هەوڵی وڵاتانی هەژار لە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا.

وتیشی، “بەڵێنی دەستەبەركردنی ئەم پشتیوانییە ناكرێت تا 2023 چاوەڕوان بكرێت.. پێویستە لەمساڵدا بێت”.

گۆتیرێش ئەوەشی خستەڕوو، جیهان ڕووبەڕووی باری لەناكاو دەبێتەوە، هەلی چاوەڕوانكردنمان نییە بۆ ساڵێكی دیكە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق: تائێستا شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا لەژێر کۆنترۆڵدایە

بابەتی دواتر

خوێندكارانی عێراقی لە لوبنان داوادەكەن لە مردن ڕزگاربكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share