بەپێی راپۆرتی ئاژانسی رۆیتەرز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رێگری لە دەستگەیشتنی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری پێشووی دەرەوە و جەیک سولیڤان، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی، بە زانیارییە نهێنییەکانی ئەو وڵاتە کردووە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆشکی سپیی ئەمریکاوە بلاویکردووەتەوە، ترەمپ مۆڵەتی ئاسایشی بلینکن و سولیڤان-ی هەڵوەشاندووەتەوە.
دەشڵێت، ئەم بڕیارە تەنیا رۆژێک دوای جێبەجێکردنی هەمان بڕیار بووە بۆ جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا؛ هەروەك مۆڵەتی ئاسایشی چەند کەسێکی تری هەڵوەشاندووەتەوە، وەک :
– لیزا مۆناکۆ، یاریدەدەری پێشووی داواکاری گشتی.
– لێتیشیا جەیمس، داواکاری گشتیی نیویۆرک.
– ئەڵڤین براگ، داواکاری ناوچەی مانهاتن.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هەموو ئەو کەسانەی ناویان هاتووە، پێشتر لە دۆسیەی یاسایی دژی ترەمپ بەشدارییان کردووە.
رۆژی 7ی شوبات، ترامپ دەستگەیشتنی بایدن بە زانیارییە نهێنییەکانی ئەمریکا کۆتایی پێهێنا و لە تویتێکدا نوسیی، “جۆ، تۆ دەرکرایت”. سەرەڕای ئەوەی هەڵوەشاندنەوەی ئەم مۆڵەتانە لەوانەیە دەستبەجێ کاریگەری دروستنەکات؛ بەڵام نیشانەیەکە لەسەر قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکان لە واشنتۆن.