دژەتیرۆر: تورکیا بۆردومانی بارەگاکانی پەکەکەی کرد و ژمارەیەک گەریلا و بەرپرسێک شەهیدبوون

دەزگای دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی گەریلاکانی پەکەکە و چەند بارەگایەکیان لە شەنگال بۆردومانکردووە و ژمارەیەک گەریلا شەهیدبوون کە یەکێکیان بەرپرسێکی سەربازییە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی گەریلاکانی پەکەکە و سێ بارەگا و بنکەیان لە چیای شەنگال لە ڕۆژئاوای شنگال کردەئامانج.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی زانیارییەکانی دژەتیرۆر لە ئەنجامی بۆردومانەکە ژمارەیەک گەریلای پەکەکە شەهید و برینداربوون، لەناو شەهیدەکاندا بەرپرسێکی سەربازیی پەکەکە بەناوی (عەلی شێر) هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێكدا دوو كەسیان دەستگیركرد كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە كردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای…
Total
0
Share