خەزعەلی: جەنگ لەدژی ئەمریكا هەڵدەگیرسێنین و دژی بوونەوەی كازمی بە سەرۆك وەزیرانین

قەیس خەزعەلی

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق دەڵێت، دژی ئەوەین مستەفا كازمی ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران، هەڕەشەی هەڵگیرساندنی جەنگی كراوەش لە ئەمریكا دەكات.

لە دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەكەی پاییزی ساڵی ڕابردووەوە، ناكۆكی كەوتووەتە نێوان لایەنە شیعییەكانەوە، سەدر براوەی هەڵبژاردنە و پێداگیریدەكات لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی نەك پشكپشكێنە، لایەنە شیعییەكانی تریش دەیانەوێت پێكهێنانی حكومەت لەسەر بنەمای پشكپشكێنە بێت و ئەوان بەشداربن تیایدا.

یەكێك لەو لایەنانە، بزوتنەوەی سادیقون (باڵی سیاسیی عەسائیب ئەهلی حەقە) كە قەیس خەزعەلی سەركردایەتی دەكات.

خەزعەلی دان بە بوونی ناكۆكییەكاندا دەنێت و پێشبینیدەكات سەرهەڵبكێشێت بۆ گرژی، بەڵام ڕەتیدەكاتەوە لایەنە شیعییەكان لەگەڵ یەكدی بەشەڕبێن.

ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق دەڵێت، زانیارییەكانی مەترسیی ئەوە ئاشكرادەكەن كە پڕۆژە و ویستی نێودەوڵەتی هەن دەیانەوێت ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بقۆزنەوە بۆ نانەوەی شەڕی شیعی، بەڵام “بە دانایی دانا و مەرجەعی ئایینی لە نەجەف” ئەوە ڕوونادات و لە خۆیانی دووردەخەنەوە”.

خەزعەلی لە پەیامێكدا ئاشكرایكردووە كە دژی ئەوەن مستەفا كازمی بۆ جاری دووەم ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران، “بەڵام ئەگەر سەدر بڕیاربدات هەڵیببژێرێت، ئەوا دەبێت خۆی بەرپرسیارێتیی سەركەوتن یاخود شكستەكەی لەئەستۆبگرێت”.

لەبارەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كە عەسائیب پێشتر هەڕەشەی لێكردبوون، خەزعەلی ڕایگەیاند، “تا داگیركاریی ئەمریكا لە عێراقدا بمێنێت، بەرگریش دەمێنێت و ئەگەر نەكشێنەوە جەنگی كراوەیان لەدژ بەرپادەكەین”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی دارستان هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڕاوبکەن

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوتی عێراق نەوتی زیاتر بۆ سێ پارێزگا دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی زیادكرد

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕابردوو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق زیادیكردووە و ڕۆژانە 70 هەزار…
Total
0
Share