ماوەی سێ ڕۆژ ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت

بەپێی پێشبینیی وێبسایتەکانی کەشناسی، ماوەی سێ ڕۆژ ئاسمانی شارەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە.

بەپێی پێشبینییەکان، تا ڕۆژی دووشەممە 24ی ئەم مانگە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێک ناوچە خێرایی با زیاد دەکات، کە ڕەنگە لە هەندێک شوێن بگاتە 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، سەرەڕای ئەوەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و خۆر دەردەکەوێت، بەڵام پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە و شەپۆلی داهاتووش زیاتر پێشبینیی بارانی لێدەکرێت.

بابەتی پێشتر

داعش هەوڵی ئازادکردنی زیندانییانی دا

بابەتی دواتر

لە هێرشێکی داعشدا 11 ئەندامی سوپای عێراق کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركەپكان.. گۆشتفرۆشی بەهزاد داخرا

قائیمقامیەتی قەزای رانیە رایدەگەیەنێت، بڕیاری داخستنی گۆشتفرۆشی بەهزاد لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سەركەپكان بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكانەوە درا.…
Total
0
Share