کارەبای پێوەری زیرەک بۆ 30 ئەمپێر کەمکرایەوە

وەزارەتی كارەبا بڕیاریدا كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی نوێی بەفر و سەرما، کارەبای پێوەری زیرەک بۆ 30 ئەمپێر کەمبكاتەوە.

‎بەپێیی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەتی بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی کارەبا لەم وەرزی سەرمایەدا کرد.

باسی لەوەش كردووە، بەهۆی شەپۆلی نوێی سەرماوە، خواست لەسەر کارەبا بۆ 7000 مێگاوات بەرزبووەتەوە و توانای بەرهەمهێنانیش 3500 مێگاواتە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لەپێناو زیادکردنی ماوەکانی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا، بڕیاردرا بە ڕاگرتن و کەمکردنەوەی کارەبای کۆمپانیا گەورەکانی کوردستان و پێدانی بە هاوڵاتییان.

هەروەها سنووردارکردنی پێوەری زیرەکی سنگڵ فەیز بۆ 30 ئەمپێر و سێ فەیز بۆ 60 ئەمپێر تا کۆتایی مانگی شوبات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: تەنها یەكێتی دەتوانێت سەقامگیری فەراهەم بكات

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەرنامەیەكی نوێی سەردەمییانە…
Total
0
Share