کەشناسی: ئێستا بەرەی پێشەوەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە گەیشت کە دەبێتە هۆی بەفربارینێکی زۆر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هەرئێستا ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە نزیکبووەوە کە پێشبینیدەکرێت ببێتەهۆی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەی گەرما”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، “هەر ئێستا نزیککەوتنەوەی بەرەی پێشەوەی نزمەپاڵەپەستۆی ئاوێتە بوو لەگەڵ بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەریی”.

کەشناسی ڕاشیگەیاندووە، کە پێشبینی دەکەن ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە ببێتە هۆی دابارینێکی زۆری بەفر و نزمبوونەوەیەکی زۆر لە پلەکانی گەرما بە گشتی و بە تایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەو وێنەیەی کەشناسی بڵاویکردووەتەوە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: كارئاسانیی زیاتر بۆ مامۆستایان دەكرێت لە كڕینی ئۆتۆمبێلدا

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان دابیندەكات لە گفتوگۆداین كە كارئاسانیی…
Total
0
Share