قایمقامیەتی قەزای کەلار ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵی ڕووخاندنی مزگەوتێک بڵاوکردەوە، ڕەتیدەکاتەوە ئەوەی ڕووخێنراوە مزگەوت بێت، بەڵکو شوێنی نوێژ بووە و لەکاتی دروستکردنیدا هیچ مۆڵەتێکی بۆ وەرنەگیراوە.
لە ڕوونکردنەوەکەی قایمقامیەتی کەلاردا هاتووە، ڕاستی بابەتەکە بەوجۆرەیە کە له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون و له‌سه‌ر ڕێگای گوندی سه‌ید خه‌لیل له كه‌لار، له ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه، كه خۆیان مزگه‌وتیان هه‌یه، هاوڵاتییه‌ك له‌ژێر ناوی دروستكردنی شوێنی نوێژ (مصلی) بینایه‌كی به زیاده‌ڕۆ و بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی دروستكردووه، ئەوەی ڕووخێنراوە بینایەکی تەواونەکراوبووە.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
1. ڕاستی بابه‌ته‌كه به‌م شێوه‌یەیە، له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون و له‌سه‌ر ڕێگای گوندی سه‌ید خه‌لیل له قه‌زای كه‌لار، له ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه كه خۆیان مزگه‌وتیان هه‌یه، هاوڵاتییه‌ك له‌ژێر ناوی دروستكردنی شوێنی نوێژ (مصلی) بینایه‌كی به زیاده‌ڕۆی دروستكردووه و به ته‌حه‌داوه ڕه‌زامه‌ندیی هیچ كام له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌نه‌گرتووه، به‌تایبه‌ت (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌وقافی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵی گه‌رمیان، قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار).
2. ته‌نها له‌ساڵی ڕابردوودا (12) مزگه‌وت له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان دروستكراون، كه (7) یان له سنووری كه‌لارن، لێره‌شه‌وه دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر هاوڵاتی و خێرخوازێك بیه‌وێت مزگه‌وت دروست بكات، ئاسانكاریی ته‌واوی بۆ ده‌كرێت و له‌و شوێنه‌ش ئه‌گه‌ر پێویستی به شوێنی نوێژ بێت، ئاماده‌ین تێچووی بگرینه ئه‌ستۆ.
3. له یه‌كێك له كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه بۆ چه‌واشه‌كاری قورئانی پیرۆز به‌رزكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لابراوه ته‌نها هه‌یكه‌لێكی ته‌واونه‌كراوی چۆڵ بووه و ئه‌و قورئانانهش له شوێنی تره‌وه هێنراونه‌ته ئه‌و شوێنه.