دهۆک.. بەهۆی کەشوهەواوە 17 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و حەوت کەس برینداربوون

لە پارێزگای دهۆک لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا 17 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە کە هۆکارەکەیان بەستنی ڕێگاکان و خلیسکانی ئۆتۆمبێلەکان بووە.

ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک ئاماری ڕووداوەکانی هاتوچۆی لە سنووری پارێزگاکە بە تۆڕی میدیایی ئێستا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە، لە 72 کاتژمێری ڕابردوودا 17 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و بەهۆیانەوە حەوت کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە هۆکاری ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەستنی ڕێگاکان بووە، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکان خلیسکاون و تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک داوای لە شۆفێران کرد، لەپێناو سەلامەتییان لە کاتەکانی بەیانیان و ئێواراندا بەو ڕێگایانەی ئەگەری بەستنیان هەیە هاتوچۆ نەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان: ئەگەر بارانبارین بەردەوامبێت لە 10 ڕۆژی داهاتوو بەنداوی دوکان سەرڕێژدەبێت

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان ڕایدەگەیەنێت، بەنداوەکە نزیکەی مەترێکی ماوە بۆ سەرڕێژبوون. کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان ڕایگەیاند، ئێستا ڕۆژانە…
Total
0
Share