تەندروستیی سلێمانی ئامارەكانی تایبەت بە شكان و ڕووداوی هاتوچۆی بڵاوكردەوە

تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 280 کەس سەردانی ‏نەخۆشخانەكانیان کردووە، 15 حاڵەتی شكاوی و 12 حاڵەتی ڕووداوی هاتوچۆ هەبوون.‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەو 280 ‏حاڵەتەی سەردانیكردنی نەخۆشخانەكان لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 130 کەسیان ‏بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر داخڵکراون، 12 حاڵەتیشیان ڕووداوی هاتوچۆ بوون و ‏‏15یان شکاوی بوون.‏

تەندروستی ڕاشیگەیاندووە، 26 حاڵەتی سەردانیكردنەكان ڕووداوی کەوتن و نۆ حاڵەتیان ‏لە ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی دیکە بوون.‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share