وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئامارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا لە پشکنین، تووشبوون، گیانلەدەستدان، چاکبوونەوە و ڤاکسینکردنی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە نزیکەی دوو ملیۆن و 50 هەزار ژەمە ڤاكسین بەكارهێنراون، زیاتر لە حەوت هەزار کەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە.
دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئێستا پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین “ژەمی زیادەکی” بەپێی ڕێنمایی تایبەت بەردەستە، هەروەها 180 ناوەندی ڤاکسین دابەشکردن و 45 تیمی گەڕۆک کاردەکەن لەسەر دابەشکردنی سێ جۆر ڤاکسینی دژە کۆرۆنای ڕێگەپێدراو لە هەرێمی کوردستان.
ئامارەکە ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی ئاشکراکردووە، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە لە هەرێمی کوردستان 389 هەزار و 901 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیە تائێستا 373 هەزار و 953 کەسیان چاکبوونەتەوە و حەوت هەزار و 166 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها نزیكەی دوو ملیۆن و 50 هەزار ژەمە ڤاكسین دابەشكراون و ئێستا نزیكەی 771 هەزار ژەمە ڤاكسین بەردەستن.
ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان:
یەکەم: ڕەوشی کۆرۆنا لە سەرەتاوە تاوەکو ئێستا
پشکنینی PCR: 3,743,772
تووشبووان: 389,901
چاکبووان: 373,953
نەخۆش تائێستا: 8,776
نوستن لە نەخۆشخانە: 46,878
مردن: 7,166
دووەم: پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین
سێ جۆری ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆرۆنای کاریگەر و ڕێگەپێدراو بەردەستن.
ژەمی زیادەکی بەهێزکەر (سێیەم) بەپێی ڕێنمایی تایبەت دەدرێَت.
6,171,083 هاوڵاتیی هەرێم بەگشتی
3,255,980 هاوڵاتیی (سەرووی 18 ساڵ)
4,366,500 هاوڵاتیی (سەرووی 12 ساڵ)
180 سەنتەر و 45 تیمی گەڕۆکی ڤاکسین هەن.
2,820,509 ژەم دابینکراوە.
2,049,565 ژەم بەکارهاتووە.
770,944 ژەمی ماوە بەردەستە.
1,170,380 ژەمی یەکەم بەکارهاتووە
(36%) سەرووی 18 ساڵی.
(27%) سەرووی 12 ساڵی.
872,660 ژەمی دووەم بەکارهاتووە
(27%) سەرووی 18 ساڵی.
(20%) سەرووی 12 ساڵی.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان
18 کانوونی دووەم 2022