هەر کۆچبەرێکی کورد لە یۆنانەوە بگەڕێتەوە بڕی هەزار یۆرۆی پێدەدرێت

بەهاوکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (‏IOM‏) هەر کۆچبەرێکی عێراقی لە ‏شارەکانی یۆنانەوە بگەڕێتەوە بڕی هەزار یۆرۆی پێدەدرێت.‏

بڕیارەکە بەو شێوازەیە، هەر کەسێک یان خێزانێک کە نیشتەجێی شارەکانی یۆنانە، ‏بیەوێت بگەڕێتەوە بۆ وڵاتی خۆی، بڕی هەزار یۆرۆ بۆ هەر ئەندامێکی خێزانەکەی ‏پاداشت دەکرێت.‏

بەپێی ڕێنماییەکانی (‏IOM‏) ئەم هەزار یۆرۆیە بۆ ئەو کەسانەی کە لە دوورگەکاندان ‏کەمترە و تەنها 500 یۆرۆیان پێدەدرێت.‏

حکومەتەكانی عێراق و هەرێم لە چەندین وڵاتەوە لە هەوڵی گەڕاندنەوەی کۆچبەراندان، ‏کە وەک خۆیان دەڵێن “بەئارەزوومەندانە” دەیانەوێت کۆچبەران ڕوو لە وڵاتی یەکەمیان ‏بکەنەوە و تا ئێستا لەگەڵ وڵاتانی “لیتوانیا و بیلاڕوسیا و ئەڵمانیا و یۆنان” گفتوگۆ ‏لەوبارەیەوە کراوە.‏

بابەتی پێشتر

تا ئێستا قائانی و سەدر کۆنەبوونەتەوە

بابەتی دواتر

ئەو چەکانەی هێرشیان پێکرایە سەر ئیمارات ئێرانی بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەو ماددە هۆشبەرانەی پێشتر دەستیان بەسەرداگیرابوو بە شێوازێكی زانستی لەناوبران

دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەی لە ماوەی رابردوودا دەستیان بەسەرداگیرابوو بە شێوازێكی زانستی لەناوبران. بەپێی…
Total
0
Share