كارەبای عێراق دانیپێدادەنێت: جێگرەوەمان بۆ غازی ئێران نییە

وەزارەتی کارەبای عێراق دان بەوەدا دەنێت، لەئێستادا هیچ جێگرەوەیەکیان بۆ غازی ‏ئێرانی نییە و هەوڵدەدەن لەڕێگەی دیکەوە پاڵپشتی بۆ بەرهەمهێنانی وزە بەدەستبهێنن.

عادل كەریم، وەزیری کارەبای عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیچ ‏شوێنگرەوەیەکیان نییە بۆ غازی ئێران تاوەکو پاڵپشتیی بەرهەمهێنانی وزەی پێبکەن، ‏لەگەڵ ئەوەشدا بەهاوبەشیی وەزارەتی وزە، هەوڵدەدەن پاڵپشتیی دیکە بۆ سەرچاوەکانی ‏وزە دەستبخەن، لەگەڵ ئەوەی هەوڵی کەمکردنەوەی ئەو سەرچاوانە دەدەن کە هۆکارن بۆ ‏دەردانی گازە ژەهراوییەکان.‏

بەوتەی وەزیرە عێراقییەكە، هەوڵەکانیان بۆ پەرەپێدانی سەرچاوەکانی غازی ناوخۆ ‏بەردەوامە بەمەبەستی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە غازی ئێرانی.‏

ڕاشیگەیاند، پلانی حکومەت بۆ بەکارهێنانی سەرچاوەی هەمەجۆری وزە بەردەوامی ‏هەیە، گەڕان و بەدواداچوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەو مەبەستە هێشتا بەردەوامە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆماندۆی ئێران ویستوویەتی كەشتییە بەریتانییەكە بڕفێنێت، بەڵام نەیتوانیوە

ڕۆژنامەی “تایمز”ی بەریتانی ئەمڕۆ پێجشەممە 5ی ئاب راپۆرتێکی لەبارەی کەشتیی “ئەسفەلت پرنسس”ەوە بڵاوکردووەتەوە و زانیاریی نوێی ئاشکراکردووە. دوو…
Total
0
Share