بەپێی ئەو ئامارانەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان تۆماریکردووە تائێستا لە هەرێمی کوردستان زۆرترین بڕی باران لە ناوچەی چوارتای سەربە پارێزگای سلێمانی باریوە کە 498 ملیمەترە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕێژەی باران بارینی لەهەرێمی کوردستان تاوەکو ئەم بەروارە بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لە قەزای چوارتای سەربە پارێزگای سلێمانی باریوە کە بڕەکەی 498 ملیمەترە و کەمترین بڕیش لەمساڵدا لە قەزای کفری باریوە کە 54.6 ملیمەترە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بارانبارینی بڵاوکردەوە و لە چوارتا زۆرترین باران باریوە کە 88 ملیمەترە و لە دهۆک کەمترین باریوە کە 1.1 ملیمەترە.
کۆی ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ و 24 کاتژمێری ڕابردوو: