هاتوچۆی هەولێر داخرانی چەند ڕێگایەکی سەرەکی بەهۆی بەفربارینەوە ڕاگەیاند، دەڵێت، دوای پاککردنەوەی ڕێگاکان، ئەگەر پێشهاتی نوێ نەبێت، دەکرێنەوە.
لە هۆشدارییەکدا بۆ شۆفێران، هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، “سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران ئاگاداردەکەینەوە، ئێستا ڕێگاکانی (زینەتیر بالیسان ڕانیە، دەربەند سەفین هیران، هیران شەقڵاوە) پاکدەکرێنەوە و ئامادەدەکرێن بۆ بەکارهێنان”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “تیمەکانی بەفرڕاماڵینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر، خەریکی پاککردنەوە و ڕژاندنی خوێن بۆ درووستنەبوونی شەختە و بەستەڵەک لەسەریان، ئەگەر هیچ ئاستەنگێکی تازە نەیەتە پێش، بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکرێنەوە”.
بۆیە هاتوچۆی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەكات پەلە نەکەن لە چوون بەرەو ئەو ڕێگایانە، لەکاتی کردنەوەی ڕێگاکانیش بۆحاڵەتی پێویست نەبێت بەکاریان نەهێنن، چونکە ئەگەری دووبارە دابارینی بەفری لەناکاوی هەیە”.