قسه‌ى نوێی وه‌زاره‌تى دارایی هەرێم له‌باره‌ى 200 ملیار دیناره‌كه‌‏

به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ دەنگۆیەك لەئارادا ‏نییە بۆ بڕینی 200 ملیار دینارەكە كه‌ له‌ به‌غداده‌وه‌ دێت، ڕێككەوتنەكەی هەرێم و ‏بەغدادیش تائێستا وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.‏

پەری نوری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ‏ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، “هیچ دەنگۆیەكی بڕینی ئەو بڕە پارەیە نییە (مەبەستی 200 ‏ملیارەكەیە)، ڕێككەوتنەكەی هەرێم و بەغدادیش لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوامە ‏و تائێستا وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت”.‏

بەرپرسەكەی دارایی هەرێم جەختیكردەوە، “ساڵی ڕابردوو گفتوگۆمان لەسەر ئەو بابەتە ‏کردوە و بەپێی ماددەكانی 10 و 11 لە یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2019، دەبێت حیساب ‏لەگەڵ عێراق بکەین، ئێمە بەشەداهات بۆ حکومەتی فیدراڵی بنێرین و ئەوانیش بەشە ‏بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرن، کە بە 12.67% دیاریکراوە”.‏

پێشتریش فارس عیسا، سه‌رۆكى نوێنەرایه‌تى حكومەتی هەرێم لە بەغداد به‌ تۆڕی میدیایی ‏ئێستاى ڕاگه‌یاندبوو، ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مانگی ڕابردوو ڕێكاره‌ ‏ئیدارییه‌كانى بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ و به‌منزیكانه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت.‏

بابەتی پێشتر

چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە تێیانپەڕاندووە<br>شاری سلێمانی زۆری نەماوە بڕی بارانی ساڵی ڕابردوو تێپەڕێنێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لوتکەی پریمەرلیگ بە بردنەوەی مان سیتی کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share