لەقەزای پشدەر بەهۆی لافاوەوە پردێک ڕووخا و ڕێگای نۆ گوند گیراوە

بەهۆی دروستبوونی لافاو لە بناری چیای ئاسۆس پردێک کە ڕێگای نێوان نۆ گوندی بەیەکەوە دەبەست ئاوی لافاو بردوویەتی و ڕێگای گوندەکان گیراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئەو پردەی گوندی گەرمکان و بناری ئاسۆسی بە قەزای پشدەرەوە دەبەستەوە ڕووخاوە و پردەکە ئاو بردوویەتی، هۆکارەکەشی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زێی بچوک بووە.

ئەو پردەی ڕووخاوە، ڕێگای ھاتوچۆی زیاتر لە نۆ گوندی ناوچەکەی بەیەکەوە بەستووەتەوە.

IMG_4752

بابەتی پێشتر

بەهۆی کەشوهەواوە پەروەردەی هەولێر کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی گۆڕی

بابەتی دواتر

كۆریای باكوور دوو مووشەكی بالیستی هەڵدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share