سێ كەس بەتۆمەتی شەڕكردن لە سلێمانی دەستگیركران

یەكێك لە تۆمەتباران و دەمانچە دەستبەسەرداگیراوەكە

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە سێ كەس بەتۆمەتی شەڕكردن دەستگیركران، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، یەكتریان برینداركردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پاش ئه‌وه‌ی‌ سێ تۆمه‌تبار له‌ناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌ شه‌ڕیان كردبوو، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ و توانییان هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن.

دەشڵێت، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە فیشەک تۆمەتبارێکی بریندارکردبوو، دوو تۆمەتبارەکەی دیکەش بە چەقۆ تۆمەتباری یەکەمیان بریندارکردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ڕوونیكردەوە، دووان لە تۆمەتبارەکان له‌ نه‌خۆشخانە له‌ژێر چاودێریی‌ پزیشكیدان‌ و باری‌ ته‌ندروستیان جێگیره‌، تۆمەتبارەکەی دیکەش لە بنکەی پۆلیسی سەرا ڕاگیراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هه‌ر سێ تۆمه‌تبار (ل.م.م.) و (س.س.ع.) و (ش.س.ع.) به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن‌، لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستبەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەدا گیراوە.

بابەتی پێشتر

فرۆشی بلیت لە سینەماكانی سعودیە بە ڕێژەی 95% زیادیكردووە

بابەتی دواتر

داشکاندن بە ڕێژەی 15% بۆ قەرزی کرێی کارەبا و ئاو درێژكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share