ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان كۆدهبێتهوه، چەند بابەتێكی تایبەت بە ناوخۆی هەرێم، هەماهەنگیی نێوان هەرێم و فیدراڵ لە پێکهێنانی هێزی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە و هەروەها چەند پرسێكی دیكە تاوتوێدهكهن، كۆبوونەوەكە دوای چەند هەفتەیەك لە ئەنجامنەدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دێت.
فهرمانگهى میدیا و زانیاریی سهر به حكومهتى ههرێمى كوردستان بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
- دوا هەنگاوەکانی هەماهانگی و هاوکاریی نێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێکهێنانی هێزی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە.
- ئامادەکاریی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان.
- دەرەنجامی کاری تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.
- گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی دیکەی تایبەت بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان.