عەلی حەمەساڵح: شاری زەیتوون وەک قەرەبوو داوای 37 هەزار دەفتەر دۆلارم لێدەکات

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان، دوای لافاوەکەی هەولێر شاری زەیتوونی بە ‏گۆڕینی ڕێڕەوی ئاو و هۆکاری لافاوەكە تۆمەتبارکردبوو، ئێستا وەک خۆی دەڵێت، ‏بەڕێوەبەرانی پڕۆژەکە وەک قەرەبوو داوای 37 هەزار دەفتەر دۆلاری لێدەکەن.‏

عەلی حەمە ساڵح لەسەر داواکەی شاری زەیتوون نووسیویەتی، “شاری زەیتوون، کە ‏تۆمتبارمان کردبووھۆکاری لافاوەکەی ھەولێرە، سکاڵای تۆمارکردووە، داوای 370 ‏ملیۆن دۆلار (37 ھەزار دەفتەر دۆلار)م لێدەکات، بە ھیوای دادگایەکی دادپەروەرانە”.‏

پێشتر ئەو پەرلەمانتارە دوای لافاوەکەی 17ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووی هەولێر ‏نووسیبووی، “پرۆژەی زەیتون و زەیتون پڵەس و ئاوێنەی شار دروستکرا، ڕێڕەوی ‏ئاوەکە ئاراستەی دارەتوو کرا، ماڵەکان و خەڵک کرانە قوربانیی پرۆژەکان”.‏

پەرلەمانتارەکەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردبوو، “بە یاساش بێت دەبێت ‏ئەوانەی ھۆکارن قەرەبووی خەڵک بکەن، بۆیە کەس یەخەی ئەوەی نەگرت ھۆکاری ئەم ‏دۆخە بوو”.‏

بابەتی پێشتر

ئەو جۆرە ماسییەی بەبێ مێشک و دڵ دەژی

بابەتی دواتر

دوای خۆپیشاندانێك بەڵێنی چارەسەری داواكارییەكانی كاسبكارانی مەخمور درا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراو بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 154 هەزار دینار…
زیاتر ببینە

پڕۆژەیەکی کارەبا لە پیرەمەگرون بە بڕی 127 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “به‌بڕی زیاتر له‌ (127) ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سنووری ناحیەی پیرەمەگرون جێبه‌جێده‌كرێت”. له‌چوارچێوه‌ی…
Total
0
Share