ڕۆیتەرز: عێراق نرخی فرۆشتنی نەوتی لە بازاڕەکانی ئاسیا بەرزکردەوە

دەسەڵاتدارانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەم، نرخی فرۆشتنی هەردوو جۆری نەوتی خاوی بەسرە (سوک و قورس)یان لە بازاڕەکانی ئاسیا بۆ مانگی کانونی یەکەم بەرزکردەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی (بەسرە لایت) بۆ مانگی کانونی یەکەم، 45 سەنت بەرزترە لە تێکڕای نرخی دیاریکراوی نەوتی خاوی دوبەی و عەمان، هەروەها 15 سەنتیش لە نرخی مانگی ڕابردووی خۆی بەرزترە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی (قورسی بەسرە)، بۆ مانگی کانونی یەکەم 10 سەنت زیاترە لە نرخەکەی لە مانگی ڕابردوودا، بەڵام 95 سەنت لە نەوتی خاوی دوبەی و عەمان نزمترە.

پێشتریش وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ و نرخی فرۆشتنەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “تێکڕای هه‌نارده‌كردن و داهاتى نه‌وت بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ڕابردوو “89” ملیۆن و “153” هه‌زار و “899” به‌رمیل نه‌وتى خاو هه‌نارده‌ كراوه‌ ،داهاته‌كه‌شى نزیكه‌ى (3) ملیار و(430) ملیۆن و (630) هه‌زار دۆلار بووه‌ .

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە”كۆى گشتیی هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاو بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق گه‌یشته‌ نزیكه‌ى (86) ملیۆن به‌رمیل و له‌ كێڵگه‌كانى كه‌ركوك له‌ رێگاى به‌نده‌ى جیهانه‌وه‌ گه‌یشته‌ دوو ملیۆن و (867) هه‌زار و(637) به‌رمیل ،له‌ باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وته‌وه‌ بۆ ئوردن 263 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ كراوه‌”.

لەسەر هەناردەی ڕۆژانە و نرخی بەرمیلێک نەوت وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە ” رۆژانه‌ هه‌نارده‌ى نه‌وت گه‌یشتنه‌ دوو ملیۆن و (876) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ،نرخى هه‌ر به‌رمیل نه‌وتێك به‌ 38 دۆلار و 480 سه‌نت فرۆشراوه‌”.

بابەتی پێشتر

نێردەى تايبەتى ئەمريكا و نوێنەری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش واز لە ئەرکەکەی دەهێنێت

بابەتی دواتر

ئانیتا لە سەردەشتەوە بۆ کەناراوەکانى فەڕەنسا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share