دیۆکۆڤیچ ئازاد کرا و بەشداریی کراوەی ئوسترالیا دەکات

بەبڕیاری دادگای مێلبۆرن، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ ئەستێرەی ناوداری بواری تێنسی سەرزەوی ئازادکرا و بڕیارە بەشداری پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا بکات.

نۆڤاک دیۆکۆڤیچ زیاتر لە پێنج ڕۆژ لە هۆتێلێکی تایبەت لە شاری مێلبۆرن لەلایەن پاسەوانی سنووری ئوسترالیاوە دەستبەسەرکرا، پاشان وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی وڵاتەکە داوای لە دادگای باڵای ئوسترالیا کرد لەو بارەیەوە بڕیارێک بدات، چونکە یاریزانەکە کەسایەتییەکی جیهانییە و تاوانی نەکردووە، بەڵکو خۆی ڤاکسین نەکردووە و هەوڵیداوە بچیتە ناو خاکی وڵاتەکەوە و بەشداری پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای مێلبۆرن بەبڕیاری کیلی ئانتۆنی دادوەر بڕیاریدا بە ئازادکردنی یاریزانەکە لەماوەی چوار کاتژمێردا، هەروەها پەسەندکردنی ڤیزاکەی.

بەپێی زۆرینەی سەرچاوەکان، “نۆلیتۆ” بەشداری پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا دەکات کە بڕیارە لە 17ی ئەم مانگە دەستپێبکات.

هەموو ئەمانە لەکاتێکدا ڕوویاندا، کە هاندەرانی یاریزانەکە لەبەردەم دادگا گردبوونەوەی نارەزایەتییان سازکرد، چەند جارێکیش لەگەڵ پۆلیسی مێلبۆرن ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوانیاندا دروستبوو.

بابەتی پێشتر

کێیزا کۆتاییهات و ئیتاڵیا و یوڤانتۆس زیانیان بەردەکەوێت

بابەتی دواتر

بنزیمە لەبارەی مباپێ-وە ڕاستییەکەی درکاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share