سه‌رۆكى شاندى پارتى له به‌غداد جه‌ختده‌كاته‌وه، کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نابێت و لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لەسەر ئەو بابەتە قسەدەکەن.
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كه هاوكات سه‌رۆكى شاندى ئه‌و حزبه‌یه له به‌غداد بۆ دانوستاندنه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه، “دوای دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران شتی تریش ماوه، ده‌بێت هاوكاربین و ئاگامان له یه‌كتر بێت و مه‌غرور نه‌بین، هەروەها له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین”.
ده‌رباره‌ى بوونی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، زێباری جه‌ختى له‌وه كردووه‌ته‌وه، “نه‌خێر كاندیدمان نابێت و بۆ ئه‌و بابەتەش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان قسه‌ده‌كه‌ین”.
ئه‌و قسانه‌ى هۆشیار زێباری له‌كاتێكدان، پێشتر ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى حزبه‌كه‌ى باسیان له‌وه ده‌كرد كه كاندیدیان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت.