یەكێتی یەك كاندیدی بۆ سەرۆك كۆمار هەیە و بەرهەم ساڵحە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە بەغداد دووپاتیدەكاتەوە، یەكێتی یەك كاندیدی هەیە بۆ پۆستی ‏سەرۆك كۆمار، ئەویش دكتۆر بەرهەم ساڵحە، بۆیە لێدوانی پەرلەمانتارێكی پارتی ‏لەبارەی بوونی دوو كاندید ڕەتدەكاتەوە.‏

مەهدی كەریم، پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی ‏عێراقی (واع)ی ڕاگەیاندووە، پارتی و یەكێتی ڕێككەوتوون لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار، ‏بەشێوەیەك، یەكێتی دوو كاندید پێشكەشدەكات بۆ پۆستەكە.‏

بەوتەی پەرلەمانتارەكەی پارتی، پرسی دوو كاندیدییەكە، لای كورد و ڕەوتی سەدر و ‏هاوپەیمانیی تەقەدومی حەلبووسی یەكلابووەتەوە.

بەڵام هەرێم كەمال ئاغا، پەرلەمانتاری یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ‏قسەكانی پەرلەمانتارەكەی پارتیی ڕەتكردەوە بەوەی یەكێتی دوو كاندیدی هەبێت.‏

هەرێم كەمال ئاغا دووپاتیكردەوە، یەكێتی تەنها یەك كاندیدی هەیە، ئەویش دكتۆر بەرهەم ‏ساڵحە.‏

بابەتی پێشتر

كه‌شناسیی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ نمه‌باران ده‌بارێت

بابەتی دواتر

عێراق میوانداریی گەڕێكی تری دانوستاندنی نێوان ئێران و سعودیە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە لەسەر رێگای كەلار-دەبەندیخان بەهۆی كاركردنەوە گۆڕینی ئاراستەی رێگاكە هەیە بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share