ڤیدیۆ.. خانمە هونەرمەندێکی کورد سەردانی منداڵانی کوردی لە بیلاڕوسیا کرد

زەریفە پاشایڤنە، هونەرمەندێکی کوردی ئەرمەنی دانیشتووی ڕوسیایە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سەردانی کۆچبەرە کوردەکانی بیلاڕوسیای کرد و هاوکاریکردن.

زارا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لەگەڵ منداڵێکی کورد نووسیویەتی، “سەردانی منداڵە کوردەکانی بیلاڕوسیام کرد و منداڵان هەم برسییانە و هەم سەرمایانە و پێویستییان بە هاوکاری هەیە”.

زارا ناوی تەواوی (زەریفە پاشایڤنە)یە و لە ساڵی 1983 لە ئەرمینیا لە دایک و باوکێکی کوردی ئێزدی لەدایکبووە.

زارا بەهۆی بارودۆخی ناجێگیری ئەرمینیا و کێشەکان لەسەر قەرەباغ و سنوورەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، لەگەڵ خێزانەکەی گەشتیان بۆ سانت پێترسبۆرگ کردووە.

لە ساڵی 2004ەوە زارا هاوسەرگیریکردووە و دوو منداڵی هەیە، ئێستاش دەستبەرداری كەلتوورە کوردییەکەی نەبووە و چەند گۆرانییەکی کوردی هەیە، لەگەڵ شڤان پەروەر و چەند هونەرمەندێکی دیکەی کورد گۆرانی وتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکارانی لە قۆناغەکانی باخچە و قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی بڵاوکردەوە و تەمەنەکانی وەرگرتنی دیاریکرد.…
Total
0
Share